
PNA – ره‌زا كاكه‌یی – رێبین ره‌مزی – ئه‌مرِۆ له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان یارییه‌كانی گرووپی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی ئاسیا بۆ لاوان له تۆپی پێ ده‌ستی پێ كرد.
له سێیه‌م یاری كه له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری پێش كه‌مێك ته‌واو بوو، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوێت و عوممان به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك به‌رانبه‌ر بوون و هه‌ر یه‌كه‌یان خاڵێكی وه‌رگرت. جێی باسه ئه‌مرِۆ یارییه‌كانی گرووپی سێیه‌م له پاڵاوتنه‌كانی جامی ئاسیا بۆ لاوان له تۆپی پێ له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌ستی پێ كرد. له یه‌كه‌م یاری كه كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رِۆ به‌رِێوه‌چوو هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سعودیه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌فغانستان دا به ئه‌نجامی (5-1)، له یاری دووه‌م كه پێش كه‌مێك ته‌واو بوو، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق به پێنج گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی هندی برده‌وه. پاش ته‌واو بوونی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پێشه‌نگه به 3 خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له پێش سعودییه و هه‌ریه‌ك له عوممان و كوێت یه‌ك خاڵیان هه‌یه و ئه‌فغانستان و هند به بێ خاڵ مانه‌وه. برِیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له هه‌مان یاریگه سێ یاری تر له‌م گرووپه به‌رِێوه‌بچێ، كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌رِۆ عێراق رووبه‌رِووی عوممان ده‌بێته‌وه، كاتژمێر 4ی ئێواره كوێت به‌رانبه‌ر ئه‌فغانستان یاری ده‌كات، كاتژمێر 7ی ئێواره سعودییه و هند به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. |