
سدیق عه‌واڵى/سلیَمانى ... له یاریگاى سیروانى نویَ و له میانه‌ى یاریییه‌كانى هه‌فته‌ى پیَنجه‌مى قۆناغى یه‌كه‌م له خولى نایابى تۆپی پیَی یانه‌كانى كوردستاندا، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا میواندارى یانه‌ى دهۆكى كرد ، ئه‌مه‌و له یارییه‌كى ماراسۆنی و پرِ كیَبرِكیَدا هه‌ردوو یانه هه‌وڵى بردنه‌وه‌یان ئه‌دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سیَ خاڵى دیكه له خوله‌كه‌دا. تایمى یه‌كه‌م یانه‌ى سیروانى نویَ به‌چه‌ند دقیقه‌یه‌ك یاریی زۆرباشی نیشاندا و به‌ته‌واوى توانى كۆنترۆڵى یارییه‌كه له‌و تایمه‌دا بكات تا یاریزان شكار موحسین له دقیقه‌ى 17دا گۆڵى یه‌كه‌مى سیروانى نویَی تۆماركرد ، له تایمى دووه‌مدا یارییه‌كه ئاراسته‌یه‌كى دیكه‌ى وه‌رگرت ، یانه‌ى دهۆك تاكتیك و پلانى گۆرى و یارییه‌كه‌ى به‌جۆش و خرۆشتر كرد ، هه‌ر بۆیه یاریزانى یانه‌ى دهۆك بژار عه‌بدولواحید به‌تۆماركردنى یه‌كه‌م گۆڵ له دقیقه‌ى 63دا توانى ده‌رگاى دوو گۆڵى دیكه‌ى بۆ یانه‌كه‌ى بكاته‌وه و دواتر هه‌ریه‌ك له یاریزان شمال خورشید و شمال عوسمان له دقیقه‌كانى 67 و 70 دا دوو گۆڵى تریان له چانسی یانه‌ى دهۆك تۆمار كرد. یارییه‌كه‌ى دهۆك و سیروانى نویَ تا ده‌هات بۆ دواساته‌كانى یاریی به‌هیَزتر بوو یاریزانى سیروانى نویَ زیائعه‌بدولحه‌كیم له دقیقه‌ى 88 دا دوا گۆڵى یارییه‌كه و دووه‌مى سیروانى نویَی تۆماركرد ، به‌مه‌ش دهۆك ( 3 _ 2) یارییه‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتایی هیَنا ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه یانه‌ى نه‌ورۆزیش له یاریگاى كه‌مال سه‌لیم 2_ 1 توانى له یانه‌ى شیَروانه بریَته‌وه . |