راپۆرت/KFA- ئه‌مرِۆ كاتژمیَر(2,30)ى پاش نیوه‌رِۆ له‌میانى یارییه‌كانى گه‌رِى پیَنجه‌مى خولى تۆپى پیَى یانه‌پله‌نایابه‌كانى كوردستان (7)یارى له‌گشت شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان به‌رِیَوه‌چوو, ئه‌نجامى یارییه‌كانیش به‌م شیَوه‌یه‌بوو, یانه‌ى بروسكى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى له شارى كه‌ركوك به ئه‌نجامى گۆڵیَكى بىَ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى خاكى برده‌وه‌و ریزبه‌ندى پیَشه‌وه‌ى یانه‌كانى گرت, له یارییه‌كى دیكه‌دا له شارى هه‌ولیَر, یانه‌ى هه‌ولیَر به ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ له یانه‌ى كه‌ركوكى برده‌وه, له شارى سلیَمانى یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى یانه‌ى شیَروانه‌ى كرد‌و تیایدا یارییه‌كه‌ى به ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ برده‌وه, هه‌ر له شارى سلیَمانى یانه‌ى دهۆك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى به ئه‌نجامى(3-2)گۆڵ له یانه‌ى سیروانى نویَى برده‌وه, له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌شارى كه‌ركوك یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى به ئه‌نجامى دوو گۆڵى بىَ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى سه‌وره‌ى برده‌وه,له‌شارى دهۆكیش یانه‌ى پیَرس میواندارى ئاراراتى كرد‌و یارییه‌كه‌ى به ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ برده‌وه, هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ندریَن و پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَریش به گۆڵیَك به‌رامبه‌ربوون. |