له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت یارییه‌كه‌ی سعودیه و ئه‌فغانستان ته‌واو بوو به سه‌ركه‌وتنی سعودیه به ئه‌نجامی (5-1) گۆڵ. له یاری كردنه‌وه‌ی ململانێكانی گرووپی سێیه‌م له پالاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ لاوان له تۆپی پێ كه ئه‌مرِۆ كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رِۆ له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌رِێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سعودیه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌فغانستان دا به ئه‌نجامی (5-1) گۆڵ.. گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی سعودییه‌كان ته‌واو بوو، گۆڵه‌كان له‌لایه‌ن یاریزانان دغێری حه‌سن له خوله‌كی 17 و عه‌بدوڵڵا عتێف له خوله‌كی 37 (لێدانی سزا) تۆمار كرا. له گێمی دووه‌م سعودییه‌كان سێ گۆڵی تریان تۆمار كرد له‌لایه‌ن یاریزانان موهه‌نه‌د حامد گۆڵێك له خوله‌كی (61) و یاسر حسێن (2) گۆڵ له خوله‌كه‌كانی (74 و81). تاكه گۆڵی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن یاریزان محه‌مه‌د ره‌حیمی له خوله‌كی 48 تۆمار كرا. كاتژمێر 4ی ئێواره یاری نێوان عێراق و هند به‌رِێوه‌ده‌چێ، پاشان كاتژمێر 7ی ئێواره یاری نێوان كوێت و عه‌ممان به‌رِێوه‌ده‌چێ. |