PNA – یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتد و چێڵسی و بۆردۆ و پۆرتۆ گه‌یشتنه قۆناغی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ، یاری لوتكه‌ی جه‌وله چواریش كه دوێنێ به‌رِێوه‌چوو به به‌رانبه‌ر بوونی ریال مه‌درید و میلان ته‌واو بوو. له یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد و له گرووپی دووه‌م، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و سیسكا كۆسكۆی رووسی به سێ گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك به‌رانبه‌ر بوون، له هه‌مان گرووپ له یاریگه‌ی بێشكتاش، فۆڵفسبۆرگی ئه‌ڵمانی به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له بێشكتاشی توركی برده‌وه. له‌م گرووپه مانچسته‌ر به 10 خاڵ خۆی ده‌رباز كرد بۆ قۆناغی دووه‌م و فۆڵفسبۆرگ به 7 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه و سیسكا مۆسكۆ به 4 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه و بێشكتاش به یه‌ك خاڵ له پله‌ی چواره‌مه. له گرووپی چواره‌م و له یاریگه‌ی فیسینتی كالدیرۆن، چێڵسی ئینگلیزی خۆی گه‌یانده قۆناغی دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی خاوه‌ن یاریگه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌ك به‌رانبه‌ر بوون. له هه‌مان گرووپ، پۆرتۆی پورتوگالی خۆی گه‌یانده قۆناغی دووه‌م دوای بردنه‌وه‌ی له ئه‌پۆیلۆی قوبرسی به گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ئه‌پۆیلۆ ماڵئاواییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد. له لوتكه‌ی ئه‌م جه‌وله‌یه و له گرووپی سێیه‌م هه‌ردوو یانه‌ی میلان و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سان سیرۆ له شاری میلان به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك به‌رانبه‌ر بوون. له هه‌مان گرووپ و له یاریگه‌ی ڤاڵدیرۆم، یانه‌ی مارسیلیای فه‌ره‌نسی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 6-1 له یانه‌ی زیوریخی سویسری برده‌وه. به‌م دوو ئه‌نجامه، میلان له پێشه‌نگ مایه‌وه به 7 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له پێش ریال مه‌درید مارسیلیا له پله‌ی سێیه‌مه به 6 خاڵ و زویریخ له پله‌ی چواره‌مه به 3 خاڵ، واته هه‌موو تیپه‌كان چانسی سه‌ركه‌وتنیان ماوه. له گرووپی یه‌كه‌م و له یاریگه‌ی ئه‌لیانز ئه‌رێنا له شاری میونیخ، بۆردۆی فه‌ره‌نسی گه‌یشته قۆناغی دووه‌م دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بایره‌ن میونیخی ئه‌ڵمانی به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر، له هه‌مان گرووپ و له یاریگه‌ی رامات گان، به هه‌مان ئه‌نجام، یۆڤه‌نتۆسی ئیتالی له ماكابی حه‌یفای ئیسرائیلی برده‌وه. له گرووپه بۆردۆ به 10 خاڵ خۆی گه‌یانده قۆناغی دووه‌م و یۆڤه‌نتۆس به 8 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه و بایره‌ن میونیخ به 4 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه و ماكابی به بێ خاڵ له پله‌ی چواره‌مه. |