New Page 1

menu

New Page 1
       

 

left_nav

    ریزبه‌ندی یانه‌كان

Kurdistan Football
Kurdistan Football

ریزبەندی یانەپلەنایابەكانی خولی تۆپی پێ كوردستان

 درێژه‌ی ریزبه‌ند
خاڵ ل ك هـ دۆ به‌ بر ی یانه‌
13 6 8 2 1 4 7 كه‌ركوك
12 5 7 1 3 3 7 بروسك
11 8 12 2 2 3 7 پ.سلیَمانى
11 4 7 0 5 2 7 پیَرس
11 7 8 2 2 3 7 سیروانى نوىَ
10 5 8 1 4 2 7 هه‌ندریَن
10 7 9 1 4 2 7 ئارارات
9 8 8 2 3 2 7 نه‌ورۆز
left_nav02

 49

لاپه‌ڕه‌ ١
لاپه‌ڕه‌ ٢
لاپه‌ڕه‌ ٣
لاپه‌ڕه‌ ٤

بۆ دیتنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌، پێویستیت هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی

وتاره‌كان        Archive

 

  سه‌ردانی كۆریا
 

سه‌ردانی یانه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور...

 

games_results

  ئه‌نجامی دوایین یاریی

Kurdistan Football

 

  یارییه‌ داهاتووه‌كان

Kurdistan Football
 كات  رێكه‌وت یاریگا   یاری نێوان
2:3025/11/2009

سیروانى نوىَ

سیروانى نوىَ-سه‌وره‌

2:3025/11/2009

پیَرس

پیَرس -نه‌ورۆز

2:3025/11/2009

هه‌ندریَن

هه‌ندریَن-هه‌ولیَر

2:3025/11/2009

پ.هه‌ولیَر

پ.هه‌ولیَر-بروسك

2:3025/11/2009

ئارارات

ئارارات -كه‌ركوك

2:3025/11/2009

پ.سلیَمانى

پ.سلیَمانى-شیَروانه‌

2:3025/11/2009

دهۆك

دهۆك-خاك

 
 

 

 

 

 
body
حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەرجیی پاڵاوتنەكانى لاوانى ئاسیاى گرتە ئەستۆ   [3/11/2009]

سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكراى كرد حكوومەتی هەرێم، خەرجیی بەڕێوەچوونی پاڵاوتنەكانى لاوانى وڵاتانى ئاسیا دەگرێتە ئەستۆ.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگاى یانەى هەولێر كە هەریەك لە حوسێن سەعیدی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق، سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان و ئالان قادری ئەمیندارى گشتیی لێژنەى ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان بەشدارییان تێدا كرد، ئاشكرا كرا تێچووی یارییەكانی پاڵاوتنی كۆمەڵەی سێیەمی لاوانی ئاسیا كە بڕیارە هەولێر مێوانداریی بكات لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێ.
حوسێن سەعید سوپاسگوزاریی خۆی ئاراستەی حكوومەتی هەرێم و دەزگا وەرزشییەكانی هەرێم كرد كە وەك ئەو گوتی "ڕۆڵی سەرەكییان هەبوو لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕووداوە مێژوویییەى تۆپی پێی عێراق كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە هەولێر ئەنجام دەدرێت".
سەعید ئاشكرای كرد سبەى سێشەم تەواوى شاندی هەڵبژاردە بەشدارەكان دەگەنە هەولێر، هەروەها چاودێران و نوێنەرانی یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا و نێودەوڵەتیش دەگەن.
ئالان قادر ئامادەیی لێژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستانی بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو ڕووداوە پێشان دا و گوتی ئاسانكاریی تەواو دەكەین بۆ بەڕێوەچوونی سەرجەم یارییەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا سەفین كانەبی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی خستە ڕوو كە تێیدا هاتووە دەبێ خەرجییەكانی تەواوی یارییەكانی پاڵاوتنەكانی لاوانی ئاسیا و یارییەكی هەڤالینی هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق و كەمپی مەشقی هەڵبژاردەكە لە فرەنسا بدرێتە یەكەتیی تۆپی پێی عێراق.
بەڵام وەك ئەو گوتی "بەهۆى كێشەی نێوانیان وەزارەتی وەرزش و لاوانى عێراق ئامادە نەبوو پارەى یارییەكان بدات بەیەكەتیی تۆپی پێی عێراق، بۆیە لێژنەى ئۆڵۆمپی كوردستان لە كاتى كابینەى پێنجەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داواى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆكی پێشووی حكوومەتی هەرێم كرد كە ئەو بڕە پارەیە دابین بكات، ئەویش بڕی 600 هەزار دۆلارى ئەمەریكایی بۆ تەواوى خەرجییەكانی پاڵەوانیەتییەكە دابین كرد".
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەمى داهاتوو یارییەكانى كۆمەڵەى سێیەمی پالاَوتنەكانى لاوانى وڵاتانى ئاسیا لە هەولێر دەست پێ بكات.
كۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەكان هەریەك لە هەڵبژاردەكانی عێراق، ئەفغانستان، عومان، كوێت، هندستان و سعوودییە دەگرێتەوە.(ئاكانیوز)

 
  Articles © Copy Right by almahab

Articles © Copyright by KurdistanFA.com                                      
Kurdistan Football
     
 

© 2008 Kurdistan Football Association. All rights reserved.