یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى رۆژى دووشه‌ممه ریَكه‌وتى 2/11/2009 گریَداو ئه‌م برِیارانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد : 1.ته‌واوى خه‌رجیه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌كانى لاوان گروپى سیَیه‌م حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان و لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌ریَمى كوردستان و یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان له‌ئه‌ستۆ ده‌گریَت به‌هۆى دابینه‌كردنى خه‌رجیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عیَراقی فیدراڵ. 2.راهیَنه‌رى ئه‌و یانانه‌ى له‌خولى نه‌رویجى تۆپیان وه‌رگرتووه پیَویسته تۆپه‌كان بدریَنه یانه‌كانى خۆیان و وه له‌خولى لاوان و تازه‌پیَگه‌یشتووان یارى پیَوه‌بكه‌ن. 3.ئاگادارى كۆتایى بۆ هه‌ردوو یاریزانان: ا. كارزان عه‌بدوڵلاَ له یانه‌ى بروسك ب. سه‌ربه‌ست سه‌عید له یانه‌ى نه‌ورۆز پیَویسته ریَز له یاساكانى دوایى یارى بگرن. 4.به‌هۆى رووداوه‌كانى یارى نیَوان یانه‌ى پیَشمه‌گه‌ى هه‌ولیَرو ئارارات له‌خولى چواره‌م ووتنى قسه‌ى ناشرین له‌لایه‌ن راهیَنه‌رى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر عبدالقادر حسین به‌ده‌سته‌ى ناوبژیوانان برِیاردرا: ا.دوورخستنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى له یارى داهاتوو ب.غه‌رامه‌كردنى به‌برِى(200000)دووسه‌د هه‌زار دینار 5.به‌هۆى رووداوه‌كانى یارى نیَوان یانه‌ى دهۆك و یانه‌ى پیَرس له‌خولى چواره‌م به‌هۆى هه‌ڵس و كه‌وتى دوور له‌گیانى وه‌رزشى یاریزان (فرهاد سدیق) به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ى ناوبژیوانان برِیاردرا: ڕ.راگرتنى بۆ یه‌ك یارى له‌گه‌ڵ كارته سووره‌كه‌ى. ب.غه‌رامه‌كردنى به‌برِى(150000)سه‌دو په‌نجاهه‌زار دینار 6.به‌هۆى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌كانى لاوانى ئاسیا گروپى سیَیه‌م كه له‌رۆژى پیَنج شه‌ممه 5/11/2009 له‌شارى هه‌ولیَر ئه‌نجام ده‌دریَت, برِیاردرا خولى پیَنجه‌م له قۆناغى یه‌كه‌م له‌خولى كوردستان رۆژى هه‌ینى ریَكه‌وتى 6/11/2009 كاتژمیَر(2,30)ى دوای نیوه‌رِۆ ئه‌نجام بدریَت . 7.ده‌ستنیشانكردنى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانى خولى پیَنجه‌مى قۆناغى یه‌كه‌م له‌خولى نایاب. 8.ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وئه‌ندامانى یه‌كیَتى تۆپى پیَى عیَراقى فیدراڵ كه‌پیَكهاتبوون له به‌رِیَزان حوسیَن سه‌عید سه‌رۆك و عه‌بدولخالیق مه‌سعود به‌رپرسى دارایى محه‌مه‌د جه‌واد سائیغ ئه‌ندام, به‌مه‌به‌ستى ریَكخستن و ده‌ستنیشانكردنى لیژنه‌كانى یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تى گروپى سىَ یه‌مى هه‌ڵبژارده‌كانى لاوانى ئاسیا. |