
سدیق عه‌واڵى...سلیَمانى -ئه‌مرِۆ له یاریگاى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى له‌كه‌شیَكى باراناویدا و له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى تۆپی پیَی یانه‌كانى كوردستان یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى میواندارى یانه‌ى هه‌ندریَنى كرد ، هه‌ردوو تیپ یارییه‌كى ئاست به‌رزیان نیشاندا‌و سه‌ره‌تاى تایمى یه‌كه‌م یانه‌ى پیَشمه‌رگه فشارى زۆری له‌سه‌ر یانه‌ى میوانكرد تا ئه‌وكاته‌ى له‌ریَگه‌ى یاریزان سامیح رۆستم له‌دقیقه‌ى 7دا گۆڵى یه‌كه‌مى پیَشمه‌رگه‌ى تۆماركرد ، به‌لاَم ئه‌و گۆڵه یانه‌ى هه‌ندریَنى تورِه و بیَزارركردو یانه‌ى هه‌ندریَنى ناچاردا تاكتیكى یارییه‌كه‌ى ئاراسته‌ى هیَرشبردنى وه‌ربگریَت و فشارى به‌رده‌وامى خسته سه‌ر تۆرى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا تا گۆڵى به‌رامبه‌رى تۆماركرد. پاڵه‌په‌ستۆى یانه‌ى هه‌ندریَن له هیَرشبردن چرِتربوه‌وه و یاریزان دڵدار ئیبراهیم له دقیقه‌ى 39دا گۆڵى دووه‌مى هه‌ندریَنى تۆماركرد ، تایمى دووه‌م یارییه‌كه له‌و كه‌شه سارد‌و باراناویدا گه‌رموگورِی زیاترى پیَوه‌دیاربوو هه‌ردوو تیپ یارییه‌كى پرِ له كیَبركیَیان ئه‌نجامدا و یارییه‌كه به‌و ئه‌نجامه ( 2 _ 1) به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى هه‌ندریَن كۆتایی هات. |